به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر، لە پەیامێکی فەرمیدا کۆچی دوایی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر کە بە هۆی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا، سەرەخۆشیی کرد.
لە ئەو پەیامەدا هاتووە: کۆچی دوایی دکتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر کە کەسایەتیەکی زانستی و سیاسەتوان بوو، لە بەرپرسانی هەرێم و بنەماڵەی بەڕێزی ئەو خوالێخۆشبووە سەرەخۆش دەکەم و لە خودای گەورە داوای بەخشینی ئەو خوالێخۆشبووە و دڵنوایی بۆ بنەماڵەی ئەو ئازیزە دەکەم.
شیاوی باسە کە فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە ٢٨ ی خەزەلوەر بەرانبەر ١٨ ی نۆڤەمبەر، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکیک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئەڵمانیا، لە تەمەنی ٤٢ ساڵەیی کۆچی دوایی کرد.
342/